د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی زۆر باشه‌و له‌ئێستاشدا له قۆناغه‌كانی كۆتایی چاره‌سه‌ری سروشتیدایه له سه‌نته‌رێكی پزیشكی له به‌رلین و چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین به‌مزوانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له واشنتۆن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، د. به‌رهه‌م رایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ین به گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بزاڤی سیاسی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی ئێستای عیراق چالاك بێت، له ئێستاشدا سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماردان، به‌وپێیه‌ی كه پێگه‌یه‌كی مه‌عنه‌وی و ده‌ستوری هه‌یه‌و چه‌ترێكه بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان و پارێزه‌ری ده‌ستوره‌و ده‌توانێت وڵات له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا ده‌رباز بكات.
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی: وێناكردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا‌و سنورداركردنی به قه‌یرانێك له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدادا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ره‌نگه هه‌وڵدانێك بێت بۆ خۆدزینه‌وه له چاره‌سه‌ر و گرتنه‌به‌ری رشوێونی پێویست بۆ كۆتاییهێنان به ئازار‌و مه‌ینه‌تی عیراقییه‌كان.
د. به‌رهه‌م وتیشی: قه‌یرانه‌كه قه‌یرانێكی عیراقییه‌و كێشه‌كه‌ش كێشه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانه، كێشه‌ی هاووڵاتی عیراقییه كه له‌دوای رووخاندنی رژێمی سه‌دامه‌وه تائێستا چاوه‌ڕوانده‌كات كاره‌باو خزمه‌تگوزارییه‌كانی تری بۆ دابین بكرێت، هه‌روه‌ها بارودۆخی ئه‌منی و ئابوری بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری جدی هه‌نگاو بنێین و گێژاوی قه‌یران و ململانێ سیاسییه‌كان كۆتاییان پێ بهێنرێت، ئه‌وه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌سته به پابه‌ندبوون به ده‌ستورو رێككه‌وتننامه ئیمزاكراوه‌كانی نێوان فراكسیۆنه سیاسییه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه ئامانجامانه له‌پێناو به‌هێزكردنی ئه‌دای حكومه‌ت و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و پاراستنی ئاسایش.
د. به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختیكرده‌وه كه كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی عیراقییه، بۆیه چاره‌سه‌ره‌كه‌ش عیراقی ده‌بێت، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ش ده‌بێت پشت به ده‌ستور ببه‌ستێت له‌گه‌ڵ دوركه‌وتنه‌وه له هه‌نارده‌كردنی قه‌یرانه‌كه بۆ سه‌ر شه‌قامی عیراقی و یاریكردن به هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی یان تائیفی.
د. به‌رهه‌م جه‌ختیشیكرده‌وه كه كورد هاوبه‌شه له حكومه‌تی عیراقدا، بۆیه ده‌بێت به‌غدا یه‌كه‌م هێڵی به‌رگری و بنه‌ڕه‌تیمان بێت له پرۆسه‌ی دیموكراتی نه‌ك كوردستان، چونكه ئێمه به‌شدارین له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی تری عیراقدا، بۆیه پێویسته له‌وێوه كاربكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانماندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌رێمی كوردستان ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوو و پێشه‌نگه له زۆرێك له بواره‌كاندا، به‌هێزكردنی ئه‌و ئه‌زمونه‌و په‌ره‌پێدانی پێویستیی به سه‌قامگیری عیراق و په‌ره‌پێدانی ئابورییه‌كه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها عیراقیش سود له به‌هێزكردنی ئه‌زمونی كوردستان ده‌بینێت.
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندییه هه‌رێمایه‌تییه‌كانی عیراق، د. به‌رهه‌م وتی: توركیا و ئێران دوو دراوسێی گرنگی كوردستان و عیراقن، چونكه جوگرافیای سیاسی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و سیاسی و ئه‌منیی هاوبه‌شمان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان توركیا هه‌نگاوی گه‌وره‌ی به‌ره‌وپێش ناوه‌و هیوادارین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش به‌هێزتر بن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، به‌ڵام نابێت ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به په‌راوێزخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا شیكرنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، به‌تایبه‌تی كه په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا باشه، به‌ڵام پێویسته كاربكه‌ین له‌سه‌ر به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌بیدا زۆر گرنگه له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش، چونكه له‌ئێستادا گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونێكی زۆر هه‌یه له‌ڕووی زیادبوونی وه‌به‌رهێنانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی تر لێدوانه‌كه‌یدا، د. به‌رهه‌م وتی: ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای ناوچه‌كه مه‌ترسیداره، به‌تایبه‌تی كه ئێستا ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕانكاری گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و سیستمی ئه‌منی و سیاسی له ناوچه‌كه‌دا دووباره پێكهێنان و گۆڕانكاری به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن و ره‌نگه كۆتایی قۆناغی (سایكس بیكۆ) بێت، هه‌روه‌ك جه‌ختیشیكرده‌وه كه نابێت خۆمان راده‌ستی ویسته ده‌ره‌كییه‌كان بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگ پێكبهێنین، هه‌روه‌ها نابێت جوگرافیای سیاسی خۆمان له‌بیر بچێت و نابێت چ كوردستان یان عیراق بكه‌ینه گۆڕه‌پانێك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێ هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی له په‌یوه‌ندییه‌كاندا رۆڵێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت له رێگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌سات و مه‌ینه‌تییه مێژووییه‌كانی پێشووی گه‌له‌كه‌مان.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كورده‌كانی سوریا، د. به‌رهه‌م رایگه‌یاند: رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد و ئه‌نجومه‌نی گه‌لی رۆژئاوای كوردستان هه‌نگاوی گرنگه بۆ پارساتنی یه‌كڕیزی كورد له سوریا، كورده‌كانی سوریا رۆڵێكی گه‌وره‌و یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌بینن له و بزاڤه‌ی كه ئێستا له ئارادایه بۆ كۆتایهێنان به گێژاوی توندوتیژی و سته‌می دیكتاتۆری.
د. به‌رهه‌م هۆشداریشی دا كه نابێت كوردی سوریا ببێته سووته‌مه‌نی ململانێ هه‌رێمییه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌نده به پاراستنی یه‌كڕیزی نێوانیان و پابه‌ندبوونیان به پرۆسه‌ی دیموكراتی سوریا كه مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانیات ده‌پارێزێت.

Source : PUKmedia
Post a Comment