تاریق هاشمی ناكۆكیه‌كانی نێوان به‌رپرسانی حكومه‌تی به‌غداد و ئه‌نكه‌ره توندده‌كاته‌وه و هه‌ردوولا لێدوانی دژ به‌یه‌ك ده‌ده‌ن. (ئه‌مروڵا ئاسله‌ر) راویژكاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق میوانێكی ئازیزه لای توركیا و نێوه‌ندگیری له‌ئارادایه كێشه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی چاره‌بكرێت. له لێدوانێكدا بۆ رادیۆ سه‌وا، ئه‌و به‌رپرسه توركه دادگای عێراقی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئاڕاسته‌كردنی تۆمه‌ت بۆ نه‌یاره سیاسیه‌كان، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت دوێنێ ئه‌ردۆغان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ره‌تیكرده‌وه هاشمی راده‌ستی عێراق بكاته‌وه.له‌به‌رامبه‌ردا له لێدوانێكدا بۆ هه‌مان رادیۆ یاسین مه‌جید سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه یه‌كێكه له‌كه‌سه نزیكه‌كان له‌نوری مالیكی ده‌ڵێت: راده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی هاشمی له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵنه‌ری تایه‌فی له‌پشته. یاسین مه‌جید دۆسیه‌ی تاریق هاشمی ده‌به‌ستێته‌وه به دۆسیه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان و ژه‌نه‌راڵه‌كانی توركیا كه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كوده‌تا ده‌ستگیرده‌كرێن و ده‌ڵێت: چ جیاوازیه‌ك هه‌یه له‌نێوان ئه‌وانه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ستگیریان ده‌كات له‌گه‌ڵ تاریق هاشمیدا كه‌پاسه‌وانه‌كانی دانیان به‌ئه‌نجامدانی كاری تیرۆرستیدا ناوه.
Source KNN
Post a Comment