نیاز عه‌بدوڵا رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌شاری هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی "ئێن ئارتی" راگه‌یاند بڕیاربوو ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌نوس كارزان كه‌ريم دادگایی بكرێت و لایه‌نی سكاڵاكار به‌ڵگه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو.
هه‌روه‌ها وتی "به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه سكاڵاكار نه‌یانتوانیوه به‌ڵگه‌كانیان ئاماده‌بكه‌ن جارێكی دیكه دادگاییكردنه‌كه دواخراوه".
نیاز عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وان داواده‌كه‌ن كارزان كه‌ریم به‌یاسای رۆژنامه‌نوسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدابكرێت نه‌ك به‌یاسایه‌ك كه‌ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هۆیه‌وه زیندانی هه‌تاهه‌تایی یان چه‌ند ساڵێك زیندانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
باسی له‌وه‌شكرد وه‌كو سه‌نته‌ری میترۆ داوای ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كارزان كه‌ریم به كه‌فاله‌ت ئازادبكرێت و دواتر خۆی بۆ كاره پێویستییه‌كانی دادگا بچێت.
رۆژنامه‌نووس كارزان كه‌ریم، رۆژی 5/11/2011 ده‌ستگیركراو تۆمه‌تباركراوه "به‌سیخوریكردن" و بریاره به‌یاسای تیرۆر دادگایی بكرێت.
دوای ده‌ستگیركردنی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كارزان كه‌ریم، كارمه‌ندی ئاسایش كه له به‌شی (VIP)ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كاری ده‌كرد به پله‌ی كۆمیسه‌ری ئاسایش، وه‌ك كارمه‌ندی ئاسایش دراوه‌ته دادگا نه‌ك وه‌ك رۆژنامه‌نووس.
Source NRT
Post a Comment