سەرۆك وەزیرانی توركیا بەدووری زانی هیچ ناوچەیەكی ئارام لە سوریا پێكبهێنرێت بەبێ دەركردنی بڕیارێك لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بۆ پێشوازیكردن لەو پەنابەرانەی كە لە ترسی گیانی خۆیان ڕووی تێدەكەن. لە لێدوانێكیدا بۆ (كەناڵ تورك)، ڕەجەب تەیب ئاردۆغان ڕایگەیاند، ناتوانرێت بەبێ دەركردنی بڕیارێك لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە ناوچەیەكی ئارام بەبێ پێكهێنانی ناوچەیەكی دژە فڕین پێكبهێنرێتن وتیشی: توركیا بەهەموو توانایەكیەوە پشتگیریی لەگەلی سوریا دەكات و دژایەتی ڕژێمی دڕندەیی بەشار ئەسەد دەكات، متمانەی خۆیشی پیشاندا كە ئەسەد لەڕووی سیاسیەوە كەسێكی مردووە. ئەوە لەكاتێكدایە 30ی ئەم مانگە ئەحمەد داود ئۆغلۆ داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش كردبوو بە پەلە كار بۆ پێكهێنانی ناوچەیەكی ئارام بكات لە سوریا بۆ پێشوازیكردن لەو هاوڵاتییانەی كە لەترسی لەدەستدانی ژیانیان ڕووی تێبكەنن وتیشی: زیاتر لە 20 هەزار هاوڵاتی پەنابەری سوریا لە شوقە یان هۆتێلەكانی توركیا دەژین. |
Source : NRT
Post a Comment