
سه‌ردار عه‌بدولاَ سه‌رۆكی فراكسۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق به سایتی سبه‌ی ڕاگه‌یاند: سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق به‌یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو و گۆڕانه‌وه جگه له‌ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان هاوده‌نگن له‌سه‌رئه‌وه‌ی زیادكردنی كوردێك و فراوانكردنی كۆمسیۆن له‌به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراسی و گه‌لی كوردستاندایه .
دوای ره‌خنه‌كان له‌ئه‌دای كاری كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی مانگی ئازاری 2010و هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زه‌روره‌تی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن هاته‌ئاراوه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه پرۆژه‌ی هه‌مواركراوی یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق، گۆڕانكاری جه‌وهه‌ری له‌یاساكه‌دا له 3 خاڵدا خۆی ده‌بنیته‌وه:
گۆڕانكارییه‌كان له‌یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن
یه‌كه‌م: زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له 9 ئه‌ندامه‌وه بۆ 15 ئه‌ندام
دووه‌م: گۆڕینی پرۆسه‌ی ده‌نگدان و بڕیاردان له‌كۆمسیۆنه‌كه‌دا له نیوه+1 ی 9 ئه‌ندامه‌كه‌وه بۆ 2 له‌سه‌ر 3 ی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن
سێیه‌م: نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كانی عێراق له‌مه‌سیحی و توركمان‌و ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی كوردستان
چواره‌م: سه‌رۆكایه‌تی كۆمسیۆن به‌شێوه‌ی ده‌وری ده‌بێت به‌جۆرێك ساڵانه یه‌كێك له‌كۆمسیاره‌كان ده‌بێته سه‌رۆكی .
له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڤاڵ كوێستانی به KNN ی راگه‌یاند ئه‌و گۆڕانكارییانه له‌كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردندا هۆكاری به‌هێزو كاریگه‌رن بۆ به‌هێزبونی كۆمسیۆنه‌كه‌و بێگه‌ردی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق مسۆگر ده‌كات و پێكهاته‌كانی مه‌سیحی و توركمان‌و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌توانن نوێنه‌رایه‌تییان هه‌بێت .
سه‌ردار عه‌بدولا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق بهKNN ی راگه‌یاند پێشتر‌و له‌كۆبونه‌وه‌ی 6 ی ئابی ئه‌مساڵدا له‌نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و رۆژ نوری شاوه‌یس له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵێنیاندابوو دژایه‌تی گۆڕانكارییه‌كانی یاسای كۆمسیۆن و زیادكردنی ئه‌ندامێكی كورد له‌ئۆپۆزسیۆن نه‌كه‌ن، به‌ڵام له‌كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوداو دوای كۆبونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی و ئوسامه نوجێفی پارتی پاشه‌كشه‌ی كرد له‌هه‌ڵوێسته‌كانی.
هه‌ر ئه‌مرۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ و گۆڕان هاوڕان له‌سه‌ر فراوانكردنی كۆمسیۆن و داوای له‌په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌نگی بپارێزن، وتیشی داوامان له‌سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌زایان كردوه دانان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن له‌سه‌ربنه‌مای توانا‌و لێهاتویی بێت كه به‌شی كورد له‌و 30 كاندیده 5 كاندیدن .
به‌بڕوای شاره‌زایه‌كی بواری هه‌ڵبژاردن و كاری رێكخراوه‌یی فراوانكردنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌چه‌ند رویه‌كه‌وه ده‌بێته هۆی كارابونی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن:
- نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته‌و لایه‌نه‌كان له‌كۆمسیۆندا ده‌بێت
- بڕیاردان له‌كۆمسیۆندا له 5 ئه‌ندام له9 ئه‌ندامه‌كه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ 2/3ی 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمسیۆن كه ئه‌وكاته بڕیاردان له‌سه‌ربنه‌مایه‌كی دروست ده‌بێت و بواری رێكه‌وتن و قۆرخكاری نامێنێت .
-مه‌سیحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رێكی توركمانی دۆستی كورد له‌كۆمسیۆندا زیاتر ده‌بن
-میكانیزمی دانانی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن له‌سه‌ربنه‌مای توانا‌و لێهاتوی هۆیه‌كه بۆ ئه‌دایان له‌داهاتودا به‌جۆرێك ده‌توانرێت گره‌نتی نه‌زاهه‌تی هه‌ڵبژاردن بكرێت
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ساڵی 2004ه‌وه وه‌كو ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌رخۆی به‌رپرسیار له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان دامه‌زرێنرا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ربنه‌مای موحه‌سه‌سه‌ی حزبی و دابه‌شكاری تایه‌فی ئه‌ندامه‌كانی له‌نێوان حزبه‌كاندا دابه‌شكرا و له‌كۆی 9 ئه‌ندام 2 ئه‌ندامیان كوردن، هه‌روه‌ك ئه‌ندامانی كۆمسیۆن پله‌ی وه‌كیل وه‌زیریان هه‌یه‌و سه‌رۆكه‌كه‌شی پله‌ی وه‌زیری هه‌یه‌و به‌رپرسیارن له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا .
Source : KNN
Source : KNN
Post a Comment