خه‌ندان- دانا ته‌یب مه‌نمی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوێنێ ئێواره‌وه ناردنی نه‌وتی له كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه‌وه ڕاگرتووه.
به‌رپرسێكی باڵا له كۆمپانیای نه‌وتی باكور، كه‌له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه:" له دوێنێ ئێواره‌وه ناردنی نه‌وتی خاو له كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه‌وه ڕاوه‌ستاوه‌و دڵنیانین ئایا ڕاگرتنی ناردنی نه‌وت به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه‌یه یان به شێوه‌یه‌كی پلان بۆداڕێژراو ڕاگیراوه".
به‌رپرسه‌كه ڕونیكردۆته ڕاگرتنی ناردنی نه‌وت له‌كاتێكدایه، كه پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم ڕۆژانه نزیكه‌ی 75-80 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه‌وه له‌ڕێگه‌ی بۆری نه‌وت گواستنه‌وه‌ی كه‌ركوك - جه‌یهانه‌وه هه‌نارده‌كرد‌ووه.
پێش ڕاگرتنی ناردنی نه‌وت له كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه‌وه، هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه نزیكه‌ی 115-120 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرد.
له مانگی نیسانی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی راگرت و ئاشكرایكرد، كه به‌غدا پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان نادات، به‌ڵام له ڕۆژی 7ی ئابی ڕابردوودا وه‌كو پیشاندانی نیازپاكییه‌ك بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی مانگێك ده‌ستبكاته‌وه به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له رێگه‌ی بۆری نه‌وت گواستنه‌وه‌ی (كه‌ركوك-جه‌یهان)ه‌وه، به‌بڕی 100 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، هه‌روه‌ها هۆشداریدا له‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا هه‌نارده‌كردنه‌كه ڕاده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه نه‌درێت.
هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی نه‌وت و غاز له ناكۆكی و ململانێدان و حكومه‌تی ناوه‌ندی جه‌ختده‌كاته‌وه هه‌ر گرێبه‌ستێكی نه‌وتی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئیمزا كرابێت نایاساییه، هاوكات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدده‌كاته‌وه گرێبه‌سته‌كانی به‌پێی ده‌ستووری عیراق ئیمزاكراون.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا ڕایگه‌یاند تاووتوێی بڕینی سێ ملیار دۆلار له به‌شه بودجه‌ی فیدراڵی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه پڕبكاته‌وه كه له‌ئه‌نجامی ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه له عیراق كه‌وتوون‌و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووی وه‌كو دوا واده ده‌ستنیشانكرد بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم شاندێك بۆ به‌غدا ڕه‌وانه بكات بۆ تاووتوێكردنی قه‌یرانه‌كه.
هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند گرێبه‌ستێكی سه‌ربه‌خۆی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی بواری نه‌وتدا واژۆكرد له‌وانه‌ش ئیكسۆن مۆبیل و شێڤرۆن و تۆتاڵ و گازپرۆم، ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا قوڵتر بو‌ونه‌ته‌وه.
Source Xendan
Post a Comment