ئه‌مڕۆ 6-9 له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك چه‌ند بڕیارێكی گرنگ بۆ خزمه‌تكردنی پارێزگاكه ده‌رده‌كات.
له‌و ڕووه‌وه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاریدا له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و دامه‌زراندنه مه‌ركه‌زیانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراقه‌وه بۆ شاری كه‌ركوك ده‌ركراون و تیایدا جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی كردووه.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك راشیگه‌یاند: له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی عیراق گرێبه‌ستی له‌و جۆره بۆ كه‌ركوك ده‌ربكه‌ن، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه.
له ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی فه‌رمانده‌ی عه‌مه‌لیاتی دیجله له شاره‌كه كرا، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانیدا به ژماره‌كانی 372 و 160 كه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌رگری به فه‌رمانده‌ی عه‌مه‌لیاتی دیجله‌وه ده‌ركراون.
شایه‌نی باسه، گروپی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كردبوو.

Source PUKmedia
Post a Comment