ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له هۆتێل چوارچرا، به‌رپرسی رێكخراوه
نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و رێكخراوه
نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ئه‌نجامدا، به‌رپرسی
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت زیاتر له 55 رێكخراوی
نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، په‌یوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی هه‌رێم زۆرباشه.
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان كه فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم رێكیخستبوو، د.دیندار زێباری، به‌رپرسی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه ئه‌و ئازادییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆته جێی سه‌رنجی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، سه‌قامیگریی هه‌رێم له ئاستێكی به‌رزه، ئه‌مه وایكردووه ژماره‌یه‌كی زۆر ئاژانسی مافی مرۆڤ و رێكخراوی نێوده‌ڵه‌تی له هه‌رێم كاربكه‌ن.
د.دیندار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه لایه‌نی فه‌رمی بۆ په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌و رێكخراوانه، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه، ئه‌وان له رێگه‌ی ئێمه‌وه داخڵی هه‌رێم ده‌بن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، "به به‌رده‌وام گفتوگۆ هه‌یه له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌وان، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان ئازادن له راپه‌راندنی كاروباره‌كانیان، به‌ڵام داوامان لێكردوون، له‌كاتی وه‌رگرتنی زانیاری و داتاكان حكومه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی هاوكاری‌و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، چونكه زۆركات زانیاریی نێو راپۆرته‌كانیان هه‌ڵه‌یه، راستمان كردۆته‌وه، بۆیه داوامانكردووه سه‌رچاوه‌ی دروست به‌كاربهێنن".
به‌رپرسی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشیكرد، "رێكه‌وتنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئۆفیسی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرت و به‌داواداچوونه‌كانیان پرس به‌یه‌كتر ده‌كه‌ین".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان 55 رێكخراوی نێوده‌ڵه‌تی‌و 14 ئاژانسی مافی مرۆڤ و 25 كۆنسوڵگه‌ری وڵاتان له هه‌رێم بوونیان هه‌یه.

Source Xendan
Post a Comment