ڕێك میلەر ئاماژەی بەوەشكرد، كە لە13ی ئەم مانگەدا ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی نیل ئاڕمسترۆنگ لەكاتیدرائی واشنتۆن بەڕێوەدەچێتو ڕێوڕەسمەكەش ڕاستەوخۆ لەڕێگەی كەناڵی تەلەڤیزیۆنی (ناسا)و پێگە ئەلكترۆنییەكەیو پێگەی كاتیدرائییەكەوە بۆ جیهان پەخشدەكرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە 25ی مانگی ئابی ڕابردوو، ئەو كەشتیوانە ئاسمانییە لەدوای ماوەیەك لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك بۆ دڵی، لە تەمەنی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
لە 21ی مانگی تەموزی ساڵی 1969 داو لەگەشتێكی ئاسمانی كەشتی ئاسمانی (ئەپۆلۆ 11) بۆ سەر ڕووی مانگ، نیل ئاڕمسترۆنگ بوو بە یەكەم مرۆڤ لەمێژوودا پێ بنێتە سەر ڕووی مانگ، كە لەگەڵ كەشتیوانی هاوڕێیدا (بیز ئەڵدرن) بۆ ماوەی 2 سەعات و نیو بەسەریادا سوڕانەوەو نمونەیەك لەخۆڵ و بەردی مانگیشیان بۆ سەر گۆی زەوی هێنایەوە.
Source NRT
Post a Comment