خه‌ندان ـ
بۆ ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندێتی كه‌مئه‌ندامان و جێبه‌جێكردنی هێماو پێوه‌ره جیهانییه‌كان، كه تایبه‌تمه‌ندێتی به كه‌مئه‌ندامان داوه له‌ناو كۆمه‌ڵگا، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كات شوێنی وه‌ستانی تایبه‌ت بۆ ئۆتۆمبێلی كه‌مئه‌ندامان له داموده‌زگا و شوێنه گشتیه‌كان دابینبكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (خه‌ندان) نێردراوه، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی داوا له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاو شوێنه گشتیه‌كان ده‌كات له‌پێناو جێبه‌جێكردن و ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندێتی كه‌مئه‌ندامان له‌شوێنه گشتییه‌كان و پاركی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل، شوێنی تایبه‌ت بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی كه‌مئه‌ندامان دابین بكرێت و جگه له‌ئۆتۆمبێلی كه‌مئه‌ندامان هیچ ئۆتۆمبێلێكی دیكه له‌و شوێنه تایبه‌ته نه‌وه‌ستێنرێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كار ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه له‌پاركی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له‌دیوانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی شوێنی تایبه‌ت بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی كه‌مئه‌ندامان دابینكراوه، به‌پێی ستاندارده جیهانیه‌كان پێویسته شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی كه‌مئه‌ندامان بۆیه بكرێت به‌ره‌نگێكی دیاریكراو له‌گه‌ڵ هێمای سه‌ره‌كی كه‌مئه‌ندامان، هه‌روه‌ها نابێت جگه له ئۆتۆمبێلی كه‌مئه‌ندام هیچ ئۆتۆمبێلێكی دیكه له‌م شوێنه بوه‌ستێنرێت.

Source : Xendan
Post a Comment