
به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی كه‌ل و په‌لی په‌روه‌رده‌یی و پاراستنیان له سنوری پارێزگای هه‌ولێر ، مۆزه‌خانه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی تایبه‌ت له یه‌كه‌م خوێندنگای شاره‌كه ده‌كرێته‌وه، كه ده‌كه‌وێته ناوه‌راستی شار ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكهێنراوه.
ممتاز حه‌یده‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌كه سه‌باره‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك ژماره‌یه‌ك مامۆستا و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و پسپۆری بواره‌ی په‌روه‌رده له شاری هولێر لیژنه‌یه‌كی كاتیمان پێكهێنان بۆ كردنه‌وی مۆزه‌خانه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامداوه و بڕیاره له‌ماوی داهاتوو بڕیاری كردنه‌وه‌ی بدرێت.
وتیشی: خوێندنگای (ئه‌ربیل ئولا) كه یه‌كه‌م خوێندنگای شاری هه‌ولێر بوو و ئێستا ناوی (ئیبن خه‌له‌كان)ه ، ده‌كرێته شوێنی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه، كه دواجار له‌لایه‌ن پارێزگا و شاره‌وانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت ، هه‌موو ئه‌و دیكۆمێنت و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌بواری په‌روه‌رده ماوه‌ته‌وه كۆده‌كرێته‌وه و تێیدا ده‌پارێزرێت ، وه‌ك ره‌حله و سه‌بوڕه و وێنه و ناوی هه‌موو ئه‌و مامۆستا و به‌رێوه‌به‌رانه‌ی له‌یه‌كه‌م خوێندنگاوه له‌هه‌ولێر له‌بواری په‌روه‌رده خزمه‌تیان كردوه.
روونیشیكرده‌وه: كاریش ده‌كرێ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندنگایه كه له كۆتایی بیسته‌كان و سه‌ره‌تای سیه‌كان وه‌ك یه‌كه‌م خوێندنگای شاری هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه ببێته مۆزه‌خانه‌یه‌كی گرنگ و جێگای بایه‌خی خه‌ڵكی كوردستان و گه‌شتیارانی ده‌ره‌وه.
Source Xendan
Post a Comment