چین: 43 كەس بەهۆی زنجیرەیەك بوومەلەرزەوە گیانیان لەدەستدا

7.9.120 comments

دەزگا فەڕمییەكانی چین ڕایانگەیاند، لانی كەم 43 كەس گیانیان لەدەستداو دەیانی تریش برینداربوون، بەهۆی زنجیرەیەك بومەلەرزەوە كە رۆژانی پێنجشەممەو هەینی ناوچەیەكی باشوری خۆرئاوای وڵاتەكەی هەژاند.

ئاژانسی هەواڵی شینخوای فەڕمی چینی ئاماژەی بەوەكرد، بومەلەرزەكان گوڕەكانیان لەنێوان 4.8 و 5.5 پلە بووە بەپێوەری ڕێختەر، زیانی ماددی بە زیاتر لە 20 هەزار خانوو لەهەرێمەكانی (یونان) و (گویچوو) گەیاندووە.

هەروەها بێ‌ویكردووەتەوە كە جگە لە گیانلەدەستدانی لانی كەم 43 كەس، 150 كەسی تریش برینداربوون و چەندین كەسی تریش بێسەروشوێنن.
شینخوای ڕوونیكردەوە، زیاتر لە 100 هەزار كەس لەناوچە كارەساتبارەكە گواستراونەتەوەو حكومەتیش چەندین تیمی فریاگوزاریی و خۆراك و چادرو بەتانی بۆ ناوچەكە ڕەوانە كردووە.

ساڵی 2008 یش بومەلەرزەیەكی بەهێز هەرێمی (سیشوان) ی لە چین هەژاندو بەهۆیەوە نزیكەی 90 هەزار كەس گیانیان لەدەستداو ئۆباڵی زۆریی قوربانییەكانیش بۆ خراپی بنیاندنان و باڵەخانەو خانوو و خوێندنگاكان گەڕێندرایەوە.

Source NRT
Share :

Post a Comment

 
Support : DyNaMind
Copyright © 2012. AmroNews - All Rights Reserved
Template Created by DyNaMind Published by http://www.dynamind.gr