قه‌ره‌یلان له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "فورات" ی نزیك له‌په‌كه‌كه له‌باره‌ی گۆشه‌گیری توندی سه‌ر ئۆجالان، حکومه‌تی توركیای ئاگادارکرده‌وه‌و کرده‌وه‌کانی توركیای دژ به ئۆجالان وه‌ک مه‌ترسیه‌کی مه‌زن هه‌ڵسه‌نگاند.
هه‌روه‌ها وتی "AKP ناتوانێ به‌ڕێبازی ئه‌مرۆی ئه‌نجام به‌ده‌ست بێنێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ ته‌ڤگه‌ری کورد به دوای چاره‌سه‌ریه‌ک له چوارچێوه‌ی یه‌کێتی تورکیادا گه‌ڕێ، ئه‌وه به سایه‌ی ئایدۆلۆژیا و رێنماییه‌کانی رێبه‌ر ئاپۆیه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش AKP به هێرشه‌کانی سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ، تورکیا به‌ره‌و تاریکی ده‌بات و دینامێت ده‌خاته ژێر یه‌کێتی تورکیاوه".
رونیشیكرده‌وه "ئاپۆ زیندانیکراوێکی ئاسایی نییه، پێویسته بۆ سه‌رخستنی ئه‌و که‌مپینه، هه‌موو کوردستانیانی دانیشتوی وڵاتانانی ده‌ره‌وه و هه‌موو لایه‌نگرانی مافه‌کانی مرۆڤ، لایه‌نگرانی یه‌کسانی و ئازادیخوازان، سه‌رجه‌م دۆستانی گه‌لی کورد له‌و پێناوه‌دا هه‌وڵی جددی بده‌ن".
قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد سیسته‌می ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی و گۆشه‌گیری دژواری سه‌ر عه‌بدولڵا ئۆجالان (420) رۆژه به‌رده‌وامه و وتی "ئه‌و گۆشه‌گیرییه هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی و حقوقی و ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقی نییه، ئه‌وه به ته‌واوی به فه‌رمانی سه‌رۆک وه‌زیری کۆماری تورکیا ره‌جه‌ب تایب ئه‌ردۆغان ده‌کرێت".
قه‌ره‌یلان راشیگه‌یاند سوپای تورکیا ئیدی وه‌ک پێشتر ناتوانێ له کوردستان بۆ کوێ بیه‌وێ بچێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که گه‌ریلا به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو، ئاستی شه‌ڕ و هێزی خۆی زۆر زیاتر کردووه، وتی "بۆ نمونه هه‌ندێ هه‌رێمی باشوور هه‌ن که سوپای تورک پێشتر ده‌یانتوانی بچن، له ئێستا به‌دواوه ناتوانن بکه‌ونه ئه‌و هه‌رێمانه‌وه، نه‌ک ته‌نیا ناتوانن به‌ڵکو له نێوان شه‌مزینان و چه‌لێ ناتوانن بچنه شڕنا‌خ و ئه‌لکێ، له‌کاتێکدا که ناتوانن بچنه ئه‌و هه‌رێمانه‌وه، ئه‌ی چۆن ده‌توانێ بێتوو بکه‌وێته باشوره‌وه؟ من لێره باس له راستیه‌ک ده‌که‌م. ده‌وڵه‌تی تورک قه‌بوڵ ناکات به‌ڵام با کۆمه‌ڵگه‌ی تورک ئه‌وه بزانێ، ده‌وڵه‌ت و سوپای تورک چیتر ناتوانێ بچێته هه‌ر شوێنێک که خۆی بییه‌وێت، له‌به‌رامبه‌ریدا هێزی گه‌ریلا هه‌یه، باخچه‌لی ویستی ئاڵای تورک له‌قه‌ندیل داچه‌قێنێ، به‌ڵام ئیدی ناتوانێ ئه‌و ئاڵایه له چیای هه‌ره‌کۆڵیش داچه‌قێنێ".
قه‌ره‌یلان له‌سه‌ر قسه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکيا که ده‌ڵێ با په‌رله‌مانتارانی BDP بچنه قه‌ندیل وتی "له راستیدا ئه‌و بانگه‌وازییه بۆ لاوه‌کانه، ده‌بێ گه‌نجانی به دروشمی نه‌ک په‌رله‌مانتاران به‌لکو گه‌نجان روو له قه‌ندیل بکه‌ن وه‌ڵامی پێویست به ئه‌ردۆغان بده‌نه‌وه".
Source NRT
Post a Comment