ئه‌گه‌ر چی ماوه‌ی زیاتر له‌هه‌شت ساڵه هه‌میشه باس له داڕشتنی پلانی نوێ و به‌رنامه‌ی نوێَی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت بۆ پاراستنی دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك، به‌لاَم تاكو ئێستا نه‌توانراوه ئه‌منیه‌تی ئه‌و شاره بپارێزرێ و هاولاَتیانی ئه‌و شاره‌ش رۆژانه قوربانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانن و تاكو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
به‌بڕوای به‌شێك له دانیشتوانی ئه‌و شاره دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك پێی ناوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسی داره‌وه و چاوه‌ڕوانی باشبونی لێ ناكرێت.
به‌پێی ئامارێك كه سه‌نته‌رێكی توژێنه‌وه ئه‌نجامی داوه، له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه له‌ماوه‌ی هه‌ر بیست و چوار كاتژمێرێكدا له‌كه‌ركوك كه‌سێك بۆته قوربانی تیرۆر.
هاولاَتییه‌كی دانیشتوی كه‌ركوك به‌ناوی كه‌ره‌م جه‌باره‌وه به‌خه‌ندان-ی وت: "كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك متمانه‌مان به‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نه‌ماوه و به‌ڕاستی جێگه‌ی ئومێد نین و ناتوانین پشتیان پێ ببه‌ستین".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت: "كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك نه‌ینتوانیوه خۆیان بینای ته‌سفیرات بپارێزن، كه 19 زیندانی تێیدا هه‌ڵات، ئێستا له‌كوێ ده‌توانن ئێمه بپارێزن؟".
رێبوار ره‌شید (نوسه‌ر) پێی وابوو كه هێشتا ره‌شماڵی پرسه‌كان گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانیان جێ نه‌هێشتوه كه‌چی كه‌ناڵێك دێت باس له‌وه ده‌كات خه‌ڵك ستایشی رۆڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن له‌پاراستنی ئه‌منییه‌تی ئه‌م شاره.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت: "كه ئه‌وه‌ی باس له‌باشبوونی دۆخی ئه‌منی بكات له‌م ته‌وقیته‌دا، رێزی له‌خوێنی شه‌هیده كه‌ركوكییه‌كان نه‌گرتووه، به‌وته‌ی ناوبراو "هێشتا چله‌ی شه‌هیده‌كان نه‌هاتووه، عه‌یبه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه ئێمه بێین باس له‌باش بوونی ئه‌م دۆخه بكه‌ین".
شایانی باسه چه‌ند شه‌وێك له‌مه‌وبه‌ر له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك راپۆرتێك كرابوو كه تێیدا هاتبوو هاولاَتیانی كه‌ركوك ستایشی رۆڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن دوابه‌داوی ئه‌م راپۆرته‌ش توڕه‌بوونی خه‌ڵكی كه‌ركوكی به‌دوای خۆیدا هێناو پێان وابوو كه ئه‌مه گه‌مه كردنه به‌كه‌ركوكییه‌كان "له‌كاتێكدا هه‌موو رۆژێك ئێمه به‌ده‌نگی ته‌قینه‌وه خه‌به‌رمان ده‌بێته‌وه كه‌چی بوترێت باری ئه‌منی كه‌ركوك باشه".
هاوكات دوابه‌دوای راپۆرته‌كه نوسه‌ر موعته‌صه‌م نه‌جمه‌دین وتی: "كه پێویسته كه‌ناڵی كه‌ركوك داوای لێبوردن له‌دانیشتوانی كه‌ركوك بكات".
هه‌روه‌ها ئه‌و نوسه‌ره ئه‌وه‌شی وتبوو "كه پێویسته به‌رپرسان رێز بۆ هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك دانێن
ئه‌م راپۆرته‌ی كه‌ناڵی كه‌ركوك تووڕه‌بوونی ته‌نها كه‌ركوكییه‌كانی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوكیش قسه‌ی له‌سه‌ر كرا".
لای خۆیه‌وه شوان محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری پێشووی رۆژنامه‌ی ئاوێنه وتی: "كه پێده‌چێت ته‌نها له‌و دیده‌وه ته‌ماشای دۆخه‌كه كرابێ كه شوێنی كه‌ناڵه‌كه نه‌ته‌قێنرابێته‌وه".
هاوكات ئه‌و رۆژنامه‌نوسه جگه له‌وه‌ی ئاماری ته‌قینه‌وه‌كانی خسته‌ڕوو، باسی ئه‌وه‌ی كرد كه بارودۆخی ئه‌منی شارێك به‌و شێوه‌یه بێت خێره كه‌ناڵێك باس له‌ستایشی رۆڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بكات؟.
Source Xendan
Post a Comment