گردبوونه‌وه‌ی
به‌رفراوانی دیموكراته‌كان بۆ ده‌ستنیشان كردنی باراك ئۆباما وه‌كوو
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته
ده‌ستیپێكرد.رۆژی سێشه‌ممه گردبوونه‌وه فراوانه‌كه‌ی دیموكراته‌كان له
شاری شارلۆتی سه‌ر به ویلایه‌تی كارۆلینای باكور ده‌ستیپێكرد و له
كارنامه‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ئابوری رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه و له
سیاسه‌تی ده‌ره‌كیشدا چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئێران و
ئه‌فغانستان و چین گرنگی ته‌واوی پێده‌درێت.له كۆنگره‌كه‌دا كه 3 رۆژ
ده‌خایه‌نێت 6 هه‌زار نوێنه‌ری دیموكراته‌كان به‌شداریان كردوه و بڕیاره
له‌ده‌نگدانێكدا به ره‌سمی باراك ئۆباما وه‌كوو كاندیدی دیموكراته‌كان
بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی رۆژی 6 نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوو ده‌ستنیشان
بكه‌ن.له گردبوونه‌وه‌كه‌دا مێشێل ئۆباما خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا
وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و هه‌وڵیدا پێگه‌ی خۆی وه‌كوو خانمی یه‌كه‌م بۆ
خولێكی دیكه بهێڵێته‌وه و بڕیاره جگه له‌باراك ئۆباما ژماره‌یه‌ك له
سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا له‌وانه بیل كلینتۆن، جیمی كارتێر و
جۆرج كلۆنی وتار له پشتیوانی ئۆبامادا پێشكه‌ش بكه‌ن.
Source : KNN
Post a Comment