ئێواره‌ی دوێنێ 4-9 له شاری هه‌ولێر كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له به‌یان جه‌بر ئه‌لزوبه‌یدی سه‌ركرده له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق و سه‌رۆكی قه‌واره‌ی "المواطن" له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و وه‌فدێكی هاوڕێی.
له‌دیدارێكدا كه هه‌ریه‌ك له عه‌دنان موفتی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و مامۆستا جه‌لال بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماده‌یبوون، به‌یان جه‌بر ئه‌لزوبه‌یدی خۆشحاڵی خۆی بۆ دیداره‌كه نیشاندا‌و سڵاوی سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراقی پێ راگه‌یاندن و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم دوای به‌خێرهێنان و بارودۆخی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، باسی له‌و په‌یوه‌ندیه له مێژینه‌ی نێوان گه‌لی كورد‌و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق و شیعه به گشتی كرد‌و به په‌یوه‌ندی به‌هێزو بنیادنه‌ری دانا بۆ په‌ره‌پێدانیان و خزمه‌تكردن به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.

Source : PUKmedia
Post a Comment