محه‌مه‌دی خاته‌می به ئاماژه به‌وه‌ی كه له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوودا هه‌ڵبژاردنی خولی یازده‌یه‌می سه‌ركۆماری له ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت رایگه‌یاندوه كه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان به بایه‌خه‌وه چاو له‌م هه‌ڵبژاردنانه بكه‌ن و هه‌وڵبدرێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بكرێته ده‌رفه‌تێك بۆ گۆڕانكاری له ئێران‌دا.
خاته‌می سه‌باره‌ت به به‌شداری كردنی ریفۆرمخوازان وتی: به‌شداری كردنی ریفۆرمخوازان و ئه‌وه‌كه ریفۆرمخوازان كاندیدی خۆیان هه‌بێ، به‌نده به كرانه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی ئێران و ئه‌وه كه ئایا ده‌فه‌ت ده‌درێت ئه‌وان كاندیدی خۆیان هه‌بێ یا نا.
سه‌ركۆماری پێشووی ئێران دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان به هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه ساغ ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن.
محه‌ممه‌دی خاته‌می یه‌كه‌م سه‌ركۆماری ریفۆرمخوازی ئێرانه‌و ساڵی 1997 بوو به سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته و بۆ ماوه‌ی دوو خول، واته تا ساڵی 2005 سه‌ركۆمار بوو.
هه‌ڵبژاردنی خۆلی یازده‌یمی سه‌ر كۆماری ئێران بڕیاره 14ی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
Source NRT
Post a Comment