په‌رله‌مانی عێراق سندوقی نه‌وه‌كان پێكده‌هێنێت و له‌و سندوقه‌دا بۆ هه‌ر منداڵێكی تازه له‌دایكبوو پاره ته‌رخانده‌كرێت.به‌پێی هه‌واڵێك كه تۆڕی راگه‌یاندنی عێراق بڵاویكردۆته‌وه، لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌نیازن له‌ماوه‌ی ئاینده‌دا سندوقی نه‌وه‌كان بۆ عێراق دابمه‌زرێنن.دروستكردنی سندوقی نه‌وه‌كان بیرۆكه‌یه‌كی نوێ نیه، بۆ گره‌نتیكردنی به‌رده‌وامی گه‌شه‌ی ئابوری و پارێزگاریكردن له‌ئاستی ژیانێكی گونجاو بۆ هاوڵاتیان, ئه‌م سندوقه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌هه‌ردوو وڵاتی كوه‌یت و سوید په‌یڕه‌و ده‌كرێت.فورات شه‌رع ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئامانجی دروستكردنی ئه‌و سندوقه دابینكردنی بڕێك پاره‌یه بۆ هه‌موو كۆرپه‌یه‌كی نوێ له‌عێراق و بایه‌خدان پێی له‌قۆناغه‌كانی ژیانیدا.ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی، لیژنه‌ی نه‌وت و غاز پرۆژه‌ی دروستكردنی سندوقی نه‌وه‌كانی پێشنیازكردووه و ئه‌م پرۆژه‌یه له‌هه‌موو بودجه‌كانی عێراق بڕێك پاره‌ی بۆ دابینده‌كرێت.
Source KNN
Post a Comment