نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: مانگی رابردوو به‌رزترین رێژه‌ی كوژراوان له‌سوریا تۆماركراوه.چالاكه‌كانی سوریا رایانگه‌یاند، له‌سپێده‌ی ئه‌مڕۆوه 5 كه‌س به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌ت له‌هه‌ردوو شاری ده‌رعا و حه‌ما كوژراون و سه‌رله‌نوێ بۆردومانه‌كانی بۆسه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری حمس و ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی دیمه‌شق ده‌ستیپێكردۆته‌وه.به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانیش له‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوێنێ به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رژێمه‌وه له‌ناوچه جیاجیاكانی سوریا كوژراون به‌رزبوته‌وه بۆ 142 كه‌س و هێزه‌كانی سوپای ئازاد له‌گه‌ڕه‌كی عامریه له‌شاری حه‌له‌ب 40 كه‌سیان له‌هێزه‌كانی حكومه‌ت كوشتووه.له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆبه‌رت سری رێكخه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، مانگی رابردوو زۆرترین رێژه‌ی كوژراو له سوریا تۆماركراوه، به‌ڵام ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ئاشكرانه‌كرد.به‌گوێره‌ی ئاماری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ماوه‌ی 18 مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س له‌سوریا كوژراون له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 600 كه‌سیان ته‌نها له هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی رابردوودا كوژراون، هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامارانه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سوریا ئاواره‌بوون گه‌یشتۆته 250 هه‌زار كه‌س.
Source KNN
Post a Comment