
دوێنی دووشه‌ممه 17ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان وۆرك شۆپێكی بۆ ئاشناكردنی سه‌رمایه‌دارانی گه‌رمیان ئه‌نجامداو تیایدا سه‌رمایه‌داران ئاشناكران به فراوانبوونی پرۆژه گه‌شتیارییه‌كانی ناوچه‌كه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵ و شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له بازرگانان و سه‌رمایه‌دارانی ناوچه‌كه‌ش ئاماده‌ی وۆرك شۆپه‌كه بوون، له وته‌یه‌كیدا پشتیوان عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان گرنگی وۆرك شۆپه‌كه‌ی روونكرده‌وه، كه ئاشناكردنێكی باشی وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوچه‌كه‌یه به كه‌موكوڕییه‌كانی بواری گه‌شتیاری و كارئاسانیكردن بۆ پرۆژه‌كانیان له‌م بواره‌دا ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ، داواشی له سه‌رمایه‌داران كرد به‌شدار بن له بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له گه‌رمیان.
لای خۆشیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌یی ئیداره‌كه‌یانی پیشاندا بۆ پاڵپشتیكردن و هاوكاریكردنی سه‌رمایه‌داران بۆ بووژاندنه‌وه‌ی لایه‌نی گه‌شتوگوزار له ناوچه‌كه له چوارچێوه‌ی یاسادا.
رونیشیكرده‌وه كه حكومه‌ت پێویستی به سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌بێت كه سه‌رمایه‌كانیان له‌م بواره‌دا بخه‌نه گه‌ڕ. لای خۆشیانه‌وه سه‌رمایه‌داران رونیانكرده‌وه كه هه‌وڵی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ له‌و پێناوه‌دا.
Source Xendan
Post a Comment