له‌میسریش خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فیلمه هێرشیانكرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌شاری قاهیره و ئاڵای ئه‌و وڵاته‌یان له‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه داگرت. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له‌شاری قاهیره هێرشیانكردۆته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و دوای سوتاندی دیواره‌كانی، ئاڵای ئه‌مریكایان له‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له قاهیره داگرتووه. لای خۆشیه‌وه به‌رپرسانی ئه‌منی میسر رایانگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران كه بۆناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكدا له ئه‌مریكا كۆبوونه‌ته‌وه كه سوكایه‌تی بۆسه‌ر پێغه‌مبه‌ر( د.خ) بێت هه‌یه، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی مه‌سیحی كۆچبه‌ره‌وه له‌و وڵاته به‌رهه‌مهێنراوه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانیشه‌وه رێگریان لێكراوه تاكو نه‌چنه نێو باڵیۆزخانه‌كه.
Source KNN
Post a Comment