له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئوسامه نوجێفی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوێنێ سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها باسیان له یاسای بودجه‌ی ته‌واوكاری و یاساكانی لێبوردنی گشتی و دادگای فیدڕالی و په‌یوه‌ندی و زانیارییه‌كان و چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كی تر كرد.
نوجێفی وتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا سبه‌ینێ له‌په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ردوو پرۆژه یاسای لێبوردنی گشتی و په‌یوه‌ندی و زانیارییه‌كانه‌وه بكرێت و ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه هاوپه‌یمانی كوردستانی ئاشكرایكردبوو كه سه‌رۆكی كوتله‌كانی په‌رله‌مان ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی 9 ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
Source NRT
Post a Comment