له‌م راپۆرته‌دا KNN وه‌رده‌كاری كه‌می میلاكات وكه‌می بینای خوێندن بلاَو ده‌كاته‌وه. به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی خۆی دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌می بینای خوێندنگه یه‌كێكی تره له‌كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی بواری په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان, ساڵانه هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم بودجه‌ی دیاری كرا‌و و تایبه‌تی خۆیان هه‌یه, ئه‌گه‌ر به ئاماره‌كانی ته‌نها پارێزگایه‌كی وه‌كو پارێزگای سلێمانیشدا بچینه‌وه‌و 12 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌م پارێزگایه به نمونه وه‌ربگرین, ده‌توانین بڕیار له بۆشایی گه‌وره‌و نه‌بوونی پلانی جدی له بورای په‌روه‌ده‌ی له‌م پارێزگایه بده‌ین.
په‌روه‌رده‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له12په‌روه‌رده‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه
له‌ئێستادا له‌سنوری په‌روه‌رده‌ی سلێمانیدا نیوملیۆن خوێندكار هه‌یه كه‌دابه‌شبوون به‌سه‌ر 1895خوێندنگه‌دا كه 313خوێندنگه‌یان میوانن هه‌رله‌و ژماره‌یه 1264خوێندنگه‌یان یه‌ك ده‌وامه 566خوێندنگه‌ی تر دووده‌وامی تێداده‌كرێت 65خوێندنگه‌ی دیكه سێ ده‌وامه 161خوێندنگه له‌كرێچیدان بۆئه‌مساڵ و بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی 120ملیار دیناره بۆیه داواكرواه 22بینای خوێندن دروستبكرێت بۆ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم له‌و بودجه‌یه‌یه‌ش به‌ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه پارێزگای سلێمانی له 4.3% به‌رده‌كه‌وێت.له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌ره‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ده‌لێت ئه‌گه‌ر له‌ئێستادابه‌پێی رێژه‌ی خوێندكاران پێویستی بیناكان وه‌ربگرین به‌ته‌نها له‌سنوری پارێزگای سلێمانی 400 بینای خوێندن پێویسته بۆچاره‌سه‌ری قه‌یرانی كه‌می بیانی خوێندنگه. ئه‌گه‌ر بواری په‌روه‌رده یه‌كێكه له‌كه‌رته گرنگه‌كان بۆ به‌ته‌نها له‌سنوری پارێزگایه‌كدا له‌یه‌ك ساڵدا توانراوه 2بینا ته‌واوبكرێت خۆئه‌گه‌ر نمونه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان وه‌ربگرین له‌ماوه‌ی ساڵانی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌به‌رهێناوه‌نه به‌ته‌نها له‌پارێزگای سلێمانی له‌وچه‌ند ساڵه‌ی رابردوو 30هه‌زاریه‌كه‌ی نیشته جێبون دروستكراوه شاره‌زایه‌كی بواری په‌روه‌رده بێ ئومێدی خۆی له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وقه‌یرانه نیشانده‌دات و ده‌ڵێت خوێنگه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌ت دروستكراوه به‌لاَم ده‌كرێته خوێندنگه‌ی نموونه‌ی و به‌پاره خوێندكاران تێدا ده‌خوێنن به‌پێی ئامارێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی ساڵی پار 2825میلاكی په‌روه‌رده هه‌بووه له‌وژماره‌یه‌ش 2124 ی بۆمامۆستایان بووه بۆ ئه‌مساڵیش 1422میلاكی په‌روه‌رده هه‌بووه بۆدامه‌زراندن له‌وژماره‌یه‌ش 1021بۆمامۆستایان بووه،وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی ده‌لێت به‌پێی روپێوییه‌ك هه‌ر 18خوێندكارێك 1مامۆستای پێویسته.
Source KNN
Post a Comment