سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، هه‌ریاسایه‌ك ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانی هه‌بێت
كۆده‌نگی بۆدروست ده‌كرێت، ده‌شلێت، هه‌وڵده‌ده‌ن به‌شێوه‌ی ته‌وافوق
سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه
دیاری بكه‌ن .ئه‌رسه‌لان بایز، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له
دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: هه‌ر
پرۆژه‌یاسایه‌ك ره‌هه‌ندی نیشتیمانی هه‌بێت كۆڕ و سیمیناری بۆ
ڕێكده‌خه‌ن و ڕای لایه‌نه سیاسیه‌كانی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت تا
كۆده‌نگیه‌كی له‌سه‌ر دروست بێت .وتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ن به‌شێوه‌ی
ته‌وافوقی و دانوسان له‌نێوان گشت لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كانی ناو
په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دیوانی چاودێری دارایی و
ده‌سته‌ی نه‌زاهه و مافی مرۆڤ دیاری بكه‌ن.سه‌رۆكی په‌رله‌مان
ئاماژه‌ی به هه‌مواركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان و
پرۆژه‌ی یاسای په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی
كۆمیسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و
بودجه‌ی كۆمه‌كی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانكرد .وتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ن
له‌م وه‌رزه‌دا یاسایی مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری گفتوگۆی له‌سه‌ر
بكه‌ن .
Source KNN
Post a Comment