دادگای سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه كه‌سێكی ئازادكرد
كه به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له دۆسیه‌كه‌ی پێشووی قایمقامی سلێمانی
زیندانی كرابوو بڕیاریشدا دۆسیه‌یه‌ك بۆ حاكم قادر كارگێڕی مه‌كته‌بی
سیاسی یه‌كێتی بكاته‌وه.
موقه‌ده‌م رزگار
محه‌مه‌د كه به‌تۆمه‌تی "به‌رتیل وه‌رگرتن" له دۆسیه‌كه‌ی قایمقامی
پێشووی سلێمانی ماوه‌ی شه‌ش مانگ بوو له‌ئاسایشی سلێمانی له
زیاندابوو ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه ئازادكرا.
دوای
ئازادكردنی موقه‌ده‌م رزگار محه‌مه‌د به ماڵپه‌ڕی "ئێن ئارتی"
راگه‌یاند "به‌هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر تێوه‌گلانم دادگا
بڕیاری ئازادكردنی داوم".
هه‌روه‌ها وتی "حاكم
قادر به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به منه‌وه هه‌بێت
بانگی كردوم بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵداكردم".
موقه‌ده‌م
رزگار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌و
دادگا بڕیاریدا دۆسه‌یه‌یه‌ك بۆ حاكم قادر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی بكاته‌وه.
Source NRT
Post a Comment