هاجه‌ر داود به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: د.عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، چه‌ند بڕیارێكی گرنگی له به‌رژوه‌ندی قوتابی و خوێندكارانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده په‌سه‌ند كردووه.
هاجه‌ر داود روونیكرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه په‌ڕینه‌وه (عبور) به‌هه‌مان پێوه‌ره‌كانی ساڵی رابردوو واته ساڵی خوێندنی 2011-2012 كه بۆ قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان (زانستی و وێژه‌ی) ده‌رچووه، بۆ په‌یمانگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تیش جێبه‌جێبكرێت، هه‌روه‌ها بڕیاری په‌ڕینه‌وه بۆ ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2012-2013 به‌هه‌مان مه‌رجی ئاماده‌ییه‌كانی (زانستی و وێژه‌یی) جێبه‌جێده‌كرێت، به شێوه‌یه‌ك كه بۆ ساڵی 2011-2012 ته‌نها پۆلی یه‌كه‌می پیشه‌یی ده‌گرێته‌وه‌و به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری ئه‌وه‌شدراوه كه مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ وه‌رگرتنی خوێنكاران له په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كان لابدرێت و خوێندكاران به‌بێ ره‌چاوكردنی مه‌رجی ته‌مه‌ن له‌و په‌یمانگا ئه‌هلییانه وه‌ربگیرێن كه ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی زیاتر له به‌رده‌م ئه‌و خوێندكارانه ده‌ڕه‌خسێنێت كه ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پێداچوونه‌وه به ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وتی: به ته‌كلیفكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان بڕیاردرا به دیراسه‌تكردن و ئاماده‌كردنی ئاماری گونجاو و پێویست به مه‌به‌ستی ده‌ركردنی بڕیاری گونجاو له به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران‌دا.
Source PUKmedia
Post a Comment