ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵه شاری سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت, ئه‌ویش دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/ته‌موزی ساڵی2009 كه‌ئۆپۆزسیۆن زۆربه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و شاره‌ی به‌ده‌ستهێناو له‌دوای ئه‌وه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵات كه‌وته لابردنی سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و له ئێستاشدا زۆربه‌ی به‌رێوه‌به‌رگشتیه‌كانی پارێزگای سلێمانی به پارێزگار‌و قایمقامیشه‌وه وه‌كاله‌تن, وه‌ك چاودێرانی سیاسی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن پشتگوێخستنی سلێمانی له ئێستادا كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت.سلێمانی كه به‌پایته‌ختی رۆشنبیری ناوده‌برێت و له‌ناو خه‌ڵكیشدا شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیه 3 ساڵه به وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ده‌برێت و له ئێستادا پارێزگار و قایمقام و چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به وه‌كاله‌ت دانراون.پارێزگاری سلێمانی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایده‌گه‌ینێت وه‌كیل مانای ئه‌سیل ،وه‌ك ئه‌ویش ده‌ڵێت هیچ گرفتێكیان له‌و وه‌كاله‌تانه‌دا نیه, یه‌كێك له‌و به‌رێوبه‌ره‌گشتیانه‌ش كه‌ماوه‌ی دوساڵه به‌وه‌كاله‌ت كارده‌كات ڕایده‌گه‌یه‌نێت كاركردن ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سه‌ی كاره‌كه ده‌كات تاچه‌ند ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاردێنێت.ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی باس له‌وه‌ده‌كات یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و دیكتاتۆری ده‌به‌ن و ڕۆژنامه‌ونسێكیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت په‌راوێزخستنی شاری سلێمانی ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت ده‌سه‌ڵات له‌م شاره ده‌ترسێت چونكه ئه‌مه‌شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیه , سلێمانی كه‌له تێكرای گۆڕانكاری و قۆناغه‌كانی شۆڕش و راپه‌رینه‌كاندا رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست پێویستی به به‌رێوه‌بردن و به‌روپێشبردنی زیاتر هه‌یه ئه‌مه‌ش له كه‌رت و ئاسته جیاجیاكاندا به‌ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت.
Source KNN
Post a Comment