عه‌لی غێدان فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی عێراق رایگه‌یاند ئه‌م هه‌فته‌یه كردنه‌وه‌ی باره‌گای فه‌رمانده‌یی دیجله له سه‌ربازگه‌ی رۆڵه‌كانی عێراق له پارێزگای دیاله به‌خۆوه‌ده‌بینێت.
عه‌لی غێدان له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی بڕیاریداوه سه‌رجه‌م پارێزگاكان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌ك فه‌رمانده‌دا بن و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش باره‌گای فه‌رمانده‌یی دیجله ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی له پارێزگای دیاله‌و كه‌ركوك راپه‌ڕێنێت.
هه‌روه‌ها وتی "فه‌رمانده‌یی دیجله مه‌ترسی نییه بۆ كورد چونكه باره‌گای له سه‌ریازگه‌ی رۆڵه‌كانی عێراقه كه دووره له‌كه‌ركوك و یه‌كه‌ی سه‌ربازی نانێرێت بۆ كه‌ركوك كه ترسی لای كورد دروستكردووه".
پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله كه له دوو فیرقه‌ی سوپای عیراق پێكدێت، له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كانی سنووری ماده‌ی 140، دروستده‌كرێت و به‌وه‌ش ئاسایشی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان و به‌تایبه‌ت شاری كه‌ركوك ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هێزه‌وه.
دروستكردنی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه ناڕه‌زایی كوردی لێكه‌وته‌وه‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا پێكهێنانی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌یان ره‌تكرده‌وه.
Source NRT
Post a Comment