ئه‌گه‌رچی له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵدا هاتووه كه بیمه‌ی بێكاری به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا رێنمایی نوێ بۆ پڕۆژه‌كه ده‌رنه‌چووه‌و خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌چاوه‌ڕوانی رێنماییه‌كاندان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه رێنماییه‌كان ده‌رده‌چن و ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: تا ئێستا رێنماییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بیمه‌ی بێكاری له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ده‌ست به دابه‌شكردنی بكه‌نه‌وه.
عه‌باس وتیشی: "بڕیاره له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و رێنمایانه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئاماده بكرێت‌و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی پێویستی له‌باره‌وه بنێین بۆ جێبه‌جێكردنی".
ساڵی رابردو‌و له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 25 هه‌زار ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌پڕۆژه‌ی بیمه‌ی بێكاری سودمه‌ند بوون و به‌شێكی زۆریان موچه‌ی شه‌ش مانگه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، كه بۆ هه‌ر مانگێك 150 هه‌زار دیناره.
Source Xendan
Post a Comment