له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، دوێنێ 4-9 وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنماییه‌كانی دابه‌شكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌تدا ئاشكراكرد، هاووڵاتیان و ئابووریناسانیش خۆشحاڵن به ده‌رچوونی ئه‌و رێنماییانه‌و پێیان وایه كه له خزمه‌تی چینی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تاندایه.
له‌وباره‌یه‌وه ئابووریناس سه‌عید شوكروڵڵا سه‌لیم به PUKmedia ی راگه‌یاند: كرێنشینان به‌شێكی گرنگ و به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان پێكده‌هێنن، هه‌ر بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زیاتر به‌و چینه هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته ده‌دات، چونكه ده‌یه‌وێت زه‌مینه‌یه‌كی له‌باریان بۆ بڕه‌خسێنێت تا بتوانن ئه‌وانیش ببنه خاوه‌نی خانووی خۆیان و له‌و كێشه‌و گیروگرفتانه رزگاریان بێت كه له ئێستادا روبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
به بڕوای ئه‌و ئابووریناسه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌و پلانی له‌وجۆره ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر گرفتی نیشته‌جێبوونداو ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خانوویان نییه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبكاته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن به دانپێدانانی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له كرێنشینانی كوردستان ژماره‌ی كرێنشینانی هه‌رێم به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوودا روو له كه‌مبوونه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی دروستكردنی چه‌ندین یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێ و پێدانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌یه له كوردستاندا، پێشبینیشده‌كرێت به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی كرێنشینان له ساڵانی داهاتوو به‌ره‌و دابه‌زینی زیاتر بچێت.

Source : PUKmedia
Post a Comment