حزبی سۆسیالستی ئۆكرانیا میدالی پله‌ی شه‌ره‌ف ده‌به‌خشێته‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی

5.9.120 comments

حزبی سۆسیالیستی ئۆكرانی میدالی (پله‌ی شه‌ره‌ف) ی به‌خشیه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌پای به‌شداریی كارای له‌ گه‌شه‌پێدانی سۆسیالیست دیموكرات له‌ عیراق و سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار و سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
رۆژی 3-9-2012 حزبی سۆسیالیستی ئۆكرانی له‌ پێگه‌ی ره‌سمی خۆی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ بیوتر ئۆستینكۆ سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگیی په‌ره‌پێدانی هاریكاری نێوان عیراق و ئۆكرانیا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵات له‌پێناو پته‌وكردنی دۆستایه‌تی و لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو گه‌لی عیراق و ئۆكرانیا.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ 24 ـه‌مین كۆنگره‌ی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنالدا كه‌ له‌ ئه‌فریقیای باشور به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆك تاڵه‌بانی دووباره‌ وه‌ك جێگری سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك رێزلێنانێك بۆ رۆڵی كارای له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی سۆسیالیست دیموكرات له‌ جیهاندا و متمانه‌یی له‌ په‌یوه‌ست بوون به‌و بیروباوه‌ڕانه‌و زیادبوونی متمانه‌ی گه‌لی عیراق به‌ به‌ڕێزیان و هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق.

ئەمەش لینكی هەواڵەكەیە كە لە پێگەی رەسمی حزبی سۆسیالیستی ئۆكرانی بڵاوكراوەتەوە.
Source : PUKmedia
Share :

Post a Comment

 
Support : DyNaMind
Copyright © 2012. AmroNews - All Rights Reserved
Template Created by DyNaMind Published by http://www.dynamind.gr