له هه‌نگاوێكدا به ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌پێدانی زیاتری بواری پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستاندا، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا بڕی پێشینه‌ی پیشه‌سازی بۆ دوو به‌رامبه‌ری پێشووی زیادبكات.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نوسراوی ژماره 9-4-2220 ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه له‌مه‌ودوا به‌رزترین سه‌قفی پێشینه‌ی پیشه‌سازی له 500 ملیۆن دیناره‌وه بۆ یه‌ك ملیار دینار زیاد ده‌كرێت، رێژه‌ی خه‌رجكردنی به‌رزترین پێشینه‌ی پیشه‌سازیش بۆ 75% زیاد ده‌كرێت، كه پێشتر 60% بووه.
له‌نوسراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه، روونكراوه‌ته‌وه كه تاوه‌كو 100 ملیۆن دینار له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا بڕی پێشیینه‌كه له كه‌سی سوودمه‌ند وه‌رده‌گیرێته‌وه، هه‌روه‌ها 101 بۆ 200 ملیۆن دینار له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه، 201 بۆ 300 ملیۆن دیناریش له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا ده‌درێته‌وه، 301 بۆ 500 ملیۆن دینار له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵ و 501 بۆ 700 ملیۆن دینار له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵ و 701 بۆ 900 ملیۆن دینار له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵ و 901 ملیۆن بۆ یه‌ك ملیار دیناریش له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا ده‌درێته‌وه.
گشتاندنه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه رێژه‌ی 50%ی بڕی پێشیینه‌كه له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئامێره‌كاندا له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كانی كڕین ده‌درێته داواكار، نیوه‌كه‌ی تریش دوای دامه‌زراندنی ئامێره‌كان و تۆماركردنی له‌لایه‌ن نوسه‌ری داد‌و دامه‌زراندنی ئامێره‌كان پاش 6 مانگ خه‌رجده‌كرێت.
Source PUKmedia
Post a Comment