عەبدوڵڵا عومەر كە جیابوونەوەی لەڕژێمی سوریاو هەڵاتنی بەشێوەیەكی كتوپڕ كارێكی چاوەڕواننەكراو بوو تەئكید دەكاتەوە، كە ژمارەیەگ گەورە بەرپرسی حكومەت خۆیان ئامادەكردووە لەگەڵ خێزان و منداڵەكانیان لەماوەی 60 ڕۆژی داهاتوودا سوریا جێهێڵن، وتیشی "لەئێستا 300 خێزانی ئەندامانی دەزگای هەواڵگریی سوریا كە دەستیان لەكوشتارگەكاندا هەبووە، دەستیان بەكۆچكردن كردووە".
عەبدوڵڵا عومەر ڕوونیكردەوە، بەشار ئەسەد رۆژانە ڕاپۆرتی لەسەرجەم وڵاتانی جیهانەوە لەڕێگەی باڵیۆزخانەو دەزگا هەواڵگری و سیخوڕەكانیەوە سەبارەت بە سوریاو ئەوانەی كە لەڕژێمەكەی جیابونەتەوە پێدەگات، وتیشی "ڕۆژانە تەماشای 16 كەناڵی تایبەت بەهێزەكانی ئۆپۆزسیۆن دەكاتو هەركاتێكیش هەست بەبێزاری و توڕەیی بكات، لە پەنجەرەی ژوورەكەیەوە لەشاری دیمەشقی پایتەخت دەڕوانێت".
ئەو ڕۆژنامەنوسە جیابۆوەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی كۆشكی كۆماریی سوریا پێشبینی كرد ڕۆژانی داهاتوو لە سوریا زۆر خوێناوی بێت و بەر لە ڕۆشتنی كەشتی و ژێرئاوگەڕییەكانی سوریا لەكەناراوەكانی (تەرتوس)، بەشار ئەسەد زۆرێك لەهاوڵاتیان لەناودەبات.
Source NRT
Post a Comment