
لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق كۆبو‌ونه‌وه و نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه، كه نابێت فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانه‌وه هه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی بارێكی تایبه‌تییان هه‌یه.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: "له‌و كۆبو‌ونه‌وه‌یه‌دا باس له‌دوا هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه كرا كه له‌سه‌ر كێشه‌ی ناوچه‌ی زومار له‌نێوان هه‌ردوولا ئیمزا كرا، به‌تایبه‌ت كه ئێستا پێنج خاڵیان له‌بواری جێبه‌جێكردندان، هه‌روه‌ها باس له پێداچوونه‌وه‌ی میكانیزمی چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی هه‌رێم و هێزه‌كانی فیدراڵی عیراق و ئه‌و ئالیه‌ته كرا كه هه‌یه بۆ ئیشكردن و له 15 بنه‌ما پێكهاتووه و رێككه‌وتووین".
یاوه‌ر وتیشی: "باس له به‌شداریكردنی نوێنه‌رانی لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان كرا له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عیراقی بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی له‌و ناوچانه رووده‌ده‌ن".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه باسكردن بووه له هێزی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله و وتی: "جه‌ختمان له‌وه‌كرده‌وه كه كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان بارودۆخێكی تایبه‌تی هه‌یه و نابێت ئه‌و هێزه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كه‌ركوكه‌وه هه‌بێت".
Source : Xendan
Post a Comment