له ئه‌نجامی پێكدادانێكی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له ناوچه‌ی شێرناخ له باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا 18 سه‌ربازی توركیا كوژراو بریندار بوون.ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسانی ئه‌منی توركیاوه ئاشكرای كرد، له ناوچه‌ی شێرناخ پێكدادانێك له نێوان گریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا هاتۆته ئاراوه و له ئه‌نجامدا 10 سه‌رباز كوژراون و 8ی دیكه بریندار بوون و هێشتا پێكدادانه‌كانی نێوانیان به‌رده‌وامه.له ماوه‌ی 2 مانگی رابردوودا پێكدادنی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا چڕ بۆته‌وه و گه‌یشتۆته لوتكه و تا ئێستا ده‌یان كه‌س له هه‌ردوو لا كوژراون.فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیاش به به‌رده‌وامی بۆردومانی ئه‌و ناوچانه ده‌كەن كه هێزەکانی په‌ككه‌ی تێدا جێگیر بووه.
Source : KNN
Post a Comment