دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌لا به‌ختیار، توانی چالاكانه به‌شداری كار‌و چالاكییه‌كانی سێ رۆژه‌ی، 24هه‌مین كۆنگره‌ی رێكخراوی سۆسیال ئینته‌رناسیونال بكات و چه‌ند ده‌سكه‌وتێكی گرنگی بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌مڕۆ 2-9 وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتیی، له‌دیدارو گفتوگۆ‌و دانیشتنه‌كانی به‌رده‌وام بووه‌و چه‌ند دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌رمین عوسمان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتیی به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چه‌ند دانیشتنێك‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كانی به‌شدار له‌كۆنگره‌كه ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی كاركردن بۆ چۆنێتی ئه‌كتیڤكردنی زیاتری گروپی كوردی و هه‌ر ئه‌مڕۆ دانیشتنی دیكه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌فریقی كه ئه‌و دانیشتنانه‌ش به‌مه‌به‌ستی دیالۆگ و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌یه بۆ چۆنێتی دۆزینه‌وه‌ی میكانزمێكی گونجاوتر بۆ هاوكاریكردنی به‌رده‌وامی یه‌كتری.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌وروپییه‌كان و هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد، نه‌رمین عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لایه‌نه ئه‌وروپییه‌كانیش ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه بینیومانن، به‌ڕاستی هاوسۆزن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی كورد‌و هه‌روه‌ك له‌كاتی گفتوگۆكانیشدا سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه ئاماژه‌یان به‌وه داوه‌و رایانگه‌یاندووه كه كار بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بۆ پێگه‌یاندنی كادر‌و قوڵتركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی ئه‌وه‌ی كه ئێمه نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ریمان هه‌بێت له‌ناوچه‌كانی خۆمان، به‌ڵكو كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتیش هه‌بێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه زۆربه‌ی لایه‌نه ئه‌وروپییه‌كان ئه‌م بۆ چوونه‌یان هه‌بووه به‌تایبه‌تی هۆڵه‌ندا، چیك و هه‌ندێك له‌وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیش په‌یوه‌ندییه‌كانیان زۆر باش بوو له‌گه‌ڵ ئێمه‌و به‌گشتی ئه‌و په‌یوه‌ندیی و دانیشتنانه ئه‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه‌زۆربه‌ی ئه‌و لایه‌نانه هاوسۆزن هه‌م له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد‌و هه‌م مه‌سه‌له مرۆڤایه‌تییه‌كانیش.
ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری رۆڵی وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتیی، نه‌رمین عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چ لایه‌نه كوردییه‌كانی تر‌و ته‌نانه‌ت لایه‌نی عه‌ره‌ب-یش ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتیی رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ریان هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان رایانگه‌یاندووه " ئێمه نه‌مانتوانی خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو ئێوه توانیتان كۆمان بكه‌نه‌وه".
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه توانیمان به‌هه‌مانشێوه، چه‌ند لایه‌نێكی تر كۆبكه‌ینه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، وتیشی: جموجوڵی ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه به‌گشتی و به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیكردنمان به سه‌رۆكی وه‌فده‌كانی تره‌وه‌و چالاكییه‌كانمان له‌ناو رۆژانی كۆنگره‌دا، په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان به پاپاندریۆو كۆنتاكی رۆژانه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌ن و وه‌فدو ئه‌ندامانی كۆنگره، وایكرد كه ناوی وه‌فدی یه‌كێتیی دابنرێت بۆ قسه‌كردن و پێشكه‌شكردنی ئه‌و به‌رنامه‌و پێشنیازه‌ی وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌یه‌تی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چالاكی وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی لای ئاماده‌بووانی كۆنگره‌و له‌كاتی گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌ستی پێده‌كرا.
نه‌رمین عوسمان له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختیشیكرده‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌فدی یه‌كێتیی وه‌فدێكی چالاك بوو، بێگومان سه‌رپه‌رشتیكردنی مه‌لا به‌ختیار كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بوو، چونكه به‌ڕێزیان هه‌م خاوه‌ن بڕیار بوون، هه‌م ئێمه بۆ هه‌ر كار‌و چالاكییه‌ك گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ لای و هه‌م ئه‌ویش وه‌ك سه‌رۆكی وه‌فده‌كه به‌رده‌وام راسپارده‌و پێشنیاز‌و سه‌رنجی داوینه‌تێ كه چۆن په‌یوه‌ندی بكه‌ین، چۆن لۆبی په‌یدا بكه‌ین، وتیشی: بێگومان بینینی هه‌موو ئه‌و وه‌فدو گروپ و ئه‌ندامانی كۆنگره‌یه به‌سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌لا به‌ختیار بوو، هه‌روه‌ك چۆنێتی داڕشتنی وتار‌و چۆنێتی شێوازی په‌یوه‌ندیكردن هه‌ر له‌لای مه‌لا به‌ختیاره‌وه بووه، بۆیه ده‌توانم بڵێم، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌فدی ئێمه، وه‌فدێكی زۆر چالاك و ئه‌كتیڤ بوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌كاتی پشووه‌كانیشدا هه‌وڵی دانیشتن و گفتوگۆمان داوه‌و كۆبوونه‌وه‌و دیالۆگمان ئه‌نجامداوه به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین گروپی كۆنگره‌كه دانیشتن و گفتوگۆمان ئه‌نجامداوه
Source PUKmedia

Post a Comment