
كوشتار له‌سوریا به‌رده‌وامه و له دوێنێوه نزیكه‌ی 140 كه‌س له‌و وڵاته كوژراون كه ژماره‌یه‌كی زۆریان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ گولله‌بارانكراون.سه‌رچاوه‌كان له‌ناو ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایانگه‌یاند، له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه 7 كه‌س به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌ت له‌سه‌رتاسه‌ری ولات كوژراون كه له‌نێویاندا 2 ژن و 3 منداڵ هه‌یه و بۆردومانه‌كانیش بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ریفی دیمه‌شق و دێرزور و ئیدلب ده‌ستیپێكردۆته‌وه. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێی دواین ئاماره‌كان دوێنێ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌ت 136 كه‌س له‌ناوچه جیاجیاكانی سوریا كوژراون و زۆربه‌ی كوژراوه‌كانیش له‌دیمه‌شقی پایته‌ختدان و له‌نێویاندا 10 منداڵ و 9 ژن هه‌یه له‌گه‌ڵ چالاكێكدا كه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوژراوه.به‌وته‌ی مه‌رسه‌دی سوریاش بۆ مافه‌كانی مرۆڤ چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌شاری حه‌له‌ب 20 سه‌ربازی رژێمیان گولله‌بارانكردووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هێزه‌كانی رژێم به‌رده‌وامن له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانیان بۆسه‌ر شاری حه‌له‌ب.ده‌سته‌ی گشتی شۆڕشی سوریاش رایگه‌یاند، ته‌رمی 21 كه‌س له‌گه‌ڕه‌كی ته‌زامون له‌دیمه‌شقی پایته‌خت دۆزراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن شه‌بیحه و هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه گولله‌بارانكراون و له‌ناوچه‌ی زه‌مه‌لكاش له‌ریفی دیمه‌شق ته‌رمی شێوێندراوی 17 كه‌سی دیكه دۆزراونه‌ته‌وه.
Source KNN
Post a Comment