له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن رایگه‌یاند: پێش ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستكراوه به ئه‌نجامی داڕشتنی ستراتیجیه‌تی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاوڵاتیانی ده‌رامه‌ت سنوردار له هه‌رێمی كوردستان كه له‌ئێستادا سه‌رجه‌م كاره‌كانی كۆتایی هاتووه.
وتیشی: ده‌تواندرێت ئه‌و پلانه به بنه‌ما و داتایه‌ك دابنرێت بۆ پێداویستی و دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاووڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ماوه‌ی سێ ساڵه كار له‌سه‌ر ئه‌و پلانه ستراتجییه ده‌كرێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌شداری له‌داڕشتنیدا كردووه.
به‌پێی پلانه‌كه هه‌رێمی كوردستان ساڵانه پێویستی به 14 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا خاتوو ماكلۆنی سه‌رپه‌رشتیاری ته‌كنیكی رێكخراوی هابیتات وتی: كاركردن له‌سه‌ر داڕشتنی ستراتیجیه‌تی نیشته‌جێبوون كارێكی ئاسان نه‌بووه، به‌ڵام به‌هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به تایبه‌تی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم توانرا كاره‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بدرێت.
شایه‌نی باسه له‌دوای ساڵی 1996 و له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك، رێكخراوی هه‌بیتات توانی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاووڵاتیان له شار‌و شارۆچكه‌و گونده‌كانی كوردستان دروست بكات.
Source PUKmedia
Post a Comment