دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه په‌رله‌مانتار شێرزاد حافز ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان دوو موچه وه‌رده‌گرێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایده‌كات، كه ئه‌و مووچه وه‌رناگرێت و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ش پێشتر وه‌ریگرتووه وه‌ك مووچه، هه‌مووی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ حكومه‌ت.
شێرزاد حافز ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه، جگه له مووچه‌ی په‌رله‌مانتارییه‌كه‌ی هیچ مووچه‌یه‌كی دیكه وه‌ربگرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكرد: "هه‌رچه‌نده به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران (كابینه‌ی چوار و پێنج) موچه‌ی كه‌م ئه‌ندامی سه‌نگه‌ر رێگر نییه بۆ هیچ موچه‌یه‌كی تر، به‌ڵام من وه‌ك خۆم موچه‌كانم گێڕاوه‌ته‌وه".
شێرزاد حافز ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ناوی له لیستی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ردا هاتۆته ده‌ره‌وه له‌سه‌ر داوای خۆی.
Source Xendan
Post a Comment