خانه‌واده‌و كه‌سوكاری شه‌هیدانی 17شوبات‌و رۆژانی دوایی ڕایده‌گه‌یه‌نن، دوای تێپه‌ڕبونی ساڵێك و6مانگ به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی ڕۆڵه‌كانیان، ده‌سه‌ڵات له‌بری ئه‌وه‌ی ته‌قه‌كه‌ران ده‌ستگیربكات و بیانداته دادگا، داوای سوڵحی عه‌شایه‌رییان لێده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن كه له‌خوێنی شه‌هیده‌كانیان خۆشنابن و حكومه‌ت به كه‌مته‌رخه‌می سه‌ره‌كی ده‌زانن له لاوازكردنی ڕۆڵی دادگاكان و سه‌روه‌رنه‌بوونی یاسا، پارێزه‌رانی دۆسیه‌ی شه‌هیدانی 17شوبات و ڕۆژانی دوایش ئاشكرایانكرد، تائێستا 10 تۆمه‌تبار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه داواكراون به‌لاَم ده‌ستگیرنه‌كراون، هیچ دۆسیه‌یه‌كیش له‌شوێنی خۆی نه‌جوڵێندراوه‌و خانه‌واده‌ی هیچ شه‌هیدێكیش سازشی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی شه‌هیده‌كه‌ی نه‌كردووه .
Source KNN
Post a Comment