به‌دواداچوونه‌كه ده‌ریده‌خات كه مانگانه سێ جار بناری قه‌ندیل بۆردومان ده‌كرێت، به‌جۆرێك كه له شه‌وانی 5/8، 15/8، 25/8 و 5/9 واته هه‌ر 10 رۆژ جارێك ناوچه‌كه بۆردومان كراوه، ته‌واوی بۆردومانه‌كانی ئه‌مساڵیش ئه‌و گوندانه‌ی گرتۆته‌وه كه ده‌كه‌ونه سنوری ئیداره‌ی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ره‌وه.
زانیارییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن له مانگی ئابی ئه‌مساڵه‌وه بۆردومانه‌كان پێنج كه‌سیان برینداركردووه، كه هاووڵاتی سڤیل بوون و سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی كاری رۆژانه‌ی خۆیان بوون، جگه‌له له‌ناوچوونی ژماره‌یه‌كی زۆر ئاژه‌ڵ و سووتانی پوش و پاوان و دارستانی سروشتی و رووخانی كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر.
بناری قه‌ندیل ناوچه‌یه‌كی فراوانی سنورییه‌و 30 گوندی ناوچه‌كه له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌رن له‌سنوری قه‌زای پشده‌ر، ژماره‌یه‌ك گوندی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش ده‌كه‌ونه سنوری هه‌ریه‌ك له ناحیه‌ی ژاراوه و ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تییه‌وه.
Source PUKmedia
Post a Comment