خه‌ندان- سۆران كه‌ریم
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتوون، مالیكی فه‌رمانی ده‌ركردووه، كه بڕیاری گۆڕینی فڕۆكه‌خانه‌ی (ئه‌لحوڕییه)ی كه‌ركوك له سه‌ربازییه‌وه بۆ مه‌ده‌نی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده تائێستا بڕیاره‌كه‌یان پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام
هه‌ڵوێستیان له‌و رووه‌وه ده‌بێت‌و داواش له نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مان ده‌كه‌ن به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كان، بڕیاری گۆڕینی فڕۆكه‌خانه‌ی (ئه‌لحوڕییه)ی ناو شاری كه‌ركوك له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و هاوكات به بڕیاری نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، كه (نوری مالكی) فه‌رمانده‌یی ده‌كات، به‌شێك له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ده‌كرێته بنكه‌ی پرۆسه‌كانی دیجله، كه به‌م دواییانه بڕیار له پێكهێنانی درا.
له‌وباره‌یه‌وه حه‌سه‌ن جیهاد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری له په‌رله‌مانی عیراق بۆ (خه‌ندان)، رایگه‌یاند: "زانیاریمان له‌و باره‌یه‌وه نییه‌و ئه‌و پرسه ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا یه‌كلایی بكاته‌وه".
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌توانن سووربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه بكرێته فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی، چونكه كه‌ركوك شارێكی گرنگ‌و گه‌وره‌ی عیراقه‌و پێویستی به فڕۆكه‌خانه ده‌بێت.
نوێنه‌ره كورده‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێده‌چێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لاری نه‌بێت له‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه بكرێته فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی. وتیشی:"به‌پێی یاسا ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له سنووری ئیداره‌ی خۆی ده‌توانێت قسه له هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بكات".
وابڕیاربوو له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بنكه‌ی ئاسمانی (ئه‌لحوڕییه) له شاری كه‌ركوك له وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق وه‌ربگیرێته‌وه‌و بخرێته سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو رێ‌و شوێنه یاساییه‌كان
ته‌واو بوون.
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن، به بڕیارێكی نووسینگه سه‌ربازییه‌كه‌ی مالیكی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی میلاكی فڕۆكه‌خانه‌كه راگیراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش ده‌كرێته بنكه‌ی سه‌ربازی پرۆسه‌كانی دیجله.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، كه تائێستا فه‌ریق روكن عه‌بدول ئه‌میر زه‌یدی چه‌ند جارێك سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی كردووه به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پاسه‌وانانی فڕۆكه‌خانه‌كه، ئه‌وه‌ش به به‌كارهێنانی ده‌رگایه‌كی تایبه‌ت كه ناسراوه به ده‌رگای (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید) كه له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا به‌كاریده‌هێنا‌و له دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه ده‌رگاكه داخراوه.
په‌یوه‌ست به‌و پرسه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی ته‌ئكیدكرده‌وه كه تائێستا به فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه نووسراویان پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام رایگه‌یاند گه‌ر بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه بدرێت، ئه‌وا هه‌ڵوێستیان ده‌بێت.
رێبوار تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، بۆ (خه‌ندان) رایگه‌یاند:"پێشتر پارێزگاری كه‌ركوك له دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ره‌زامه‌ندی نوری مالیكی وه‌رگرت بۆ به مه‌ده‌نیكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی حوڕییه‌ی شاری كه‌ركوك، به‌ڵام كه بڕیاره‌كه نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌وه‌ش بۆ خۆی كێشه‌یه".
ئاشكراشیكرد، ئه‌وان وه‌كو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رده‌بڕن‌و داواش له نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بڕیاره بكه‌ن.
Source Xendan

Post a Comment