نزار محه‌مه‌د یه‌كێك له‌ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه مۆڵه‌تپێدراوه‌كه‌ی
17ی شوباتى ساڵی ڕابردوو‌و به‌هۆی سكاڵایه‌كی به‌شی مۆڵه‌تی پارێزگای
سلێمانییه‌وه، بانگهێشتنی
بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راكراو پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ چه‌ند كاتژمێرێك،
به‌كه‌فاله‌ت ئازاد كرا.
پێشتریش هه‌مان كه‌س و له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه، بانگهێشتی بنكه‌ی پۆلیس كرا‌و وته‌ی لێوه‌رگیراو دواتریش به‌كه‌فاله‌ت ئازاد كرا.
بانگهێشتكردنی ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه مۆڵه‌ت پێدراوه‌كه‌ی 17 شوباتی ساڵی ڕابردوو، له‌كاتێكدایه كه له‌و خۆپیشاندانانه‌دا، 10 كه‌س كوژران و زیاتر له 300 كه‌سیش له‌خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس بریندار بوون و تائێستاش زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تۆمه‌تبارن به‌كوشتنی خۆپیشانده‌ران و ته‌قه‌كردن له‌هاوڵاتیان، نه‌چونه‌ته به‌رده‌م دادگا‌و ده‌ستگیر نه‌كراون، كه له‌ناویاندا چه‌ند به‌رپرسێكی حزبی هه‌ن.
له17ی شوباتی ڕابردوودا گروپی داكۆكیكردن له‌ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك له‌شاری سلێمانی، خۆپیشاندانێكی مۆڵه‌ت پێدراوی بۆ پشتیوانیكردن له‌گه‌لانی تونس و میسر ئه‌نجامداو پاش كۆتایهاتنی خۆپیشاندانه‌كه، به‌شێك له‌خۆپیشانده‌ران چونه به‌رده‌م لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان و پێكادان له‌نێوان پاسه‌وانه‌كانی لقی چوار و خۆپیشانده‌راندا ڕوویداو دواتر‌و به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌وه گه‌نجێك به‌ناوی ڕێژوان عه‌لی ته‌مه‌ن 19 ساڵ كوژراو نزیكه‌ی 50 كه‌سی تریش به‌گولله بریندار بوون.
له‌و رۆژه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی 63 ڕۆژ خۆپیشاندانه‌كان له‌شاری سلێمانی و قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وام بوو دواتر‌و له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزی ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌وه، كۆتایی پێهێنرا.

Source NRT
Post a Comment