ئه‌مڕۆ 11/9 كۆبو‌ونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی د. ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سوره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان ده‌ستیپێكرد و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ سێ پرۆژه‌یاسا كرا.
هه‌رله‌و كۆبو‌ونه‌وه‌یه‌دا كه وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌ی بوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشنیازی یاسای هه‌ژماركردنی پله‌ی زانستی بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، كرا.
دوای گفتوگۆیه‌ه‌كی زۆری په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه، دوو بۆچوون دروست بوو، یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و پرۆژه‌یاسایه ره‌تبكرێته‌وه، به‌شێكیش له‌گه‌ڵ مانه‌وه و په‌سه‌ندكردنی بوون.
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌رد‌وو بۆچو‌ونه‌كه‌ی خسته ده‌نگدان و به 40 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 27 ده‌نگ پرۆژه‌یاساكه مایه‌وه و دانیشتنه‌كه بۆ سبه‌ی 12/9 دواخرا .
جێی ئاماژه‌یه خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژه‌یاسای پارستنی دارستان له هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكردنی پێشنیازی یاسای سندوقی هاوكاریكردنی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی قورس دووخاڵی تری به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مڕۆ بوو.
Source Xendan
Post a Comment