به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا به‌روسیای هاوپه‌یمانی راگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر سوریه‌كان له‌رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رۆكێكی دیكه هه‌ڵبژێرن، ئه‌وا واز له‌ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت.رۆژنامه‌ی لۆفیگارۆی فه‌ره‌نسی له‌زاری میخائیل بۆگدانۆڤی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیاوه بڵاویكردۆته‌وه به‌شار ئه‌سه‌د ئاماده‌یه له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بكشێته‌وه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه بێت.جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا راشیگه‌یاند كه به‌شار ئه‌سه‌د خۆی ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندوون، به‌ڵام نازانن تا چه‌ند به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێده‌كات.میخائیل بۆ‌گدانۆڤ پێشنیازیكرد كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا ئه‌نجامبدرێت، ئه‌ویش به‌به‌شداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و كێشه‌یه.
Source KNN
Post a Comment