دوێنێ دووشەممە ژمارەی كوژراوانی سوریا بۆ 182 كوژراو بەرزبۆوەو ئەمڕۆش تائێستا 15 کەس کوژراوە، ئەمەش لەئاكامی بەردەوامی ئەو ئاڵۆزیانەی كە نزیكەی دوو ساڵە ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە، لەناو ئەو كوژراوانی دوێنێشدا 40 كەسیان سەربازی سەر بەرژێمەكەی ئەسەدن.
لیژنەكانی هەماهەنگی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دوێنێ بڵاویانكردەوە كە لەو ژمارە كوژراوەی دوێنێی سوریا 50 كەسیان لە دیمەشق بوون و 10 كەسیان لە چادرگەی یەرموك و 30 كوژراو لە دەرعا، هاوكات 13 كەسیان لە حەڵەب و 12یان لە حمس و 2 كەس لەئیدلب.
ئەمڕۆ سێشەممەش تائێستا ژمارەی کوژراوانی سوریا گەیشتۆتە 15 کوژراو کە لەناویاندا ژن و منداڵی تێدایە.
لەلایەكی دیكەوە سوپای سوریای ئازاد، تێكشكانی چەند دەبابەیەك و كوژرانی 40 سەربازی رژێمەكەی ئەسەدی راگەیاندوەو لەشاری حەڵەبیش سوپای سوریای ئازاد دەستی گرتووە بەسەر باڵەخانەی كۆلێژی تۆپخانەو گەڕەكی مەیدان.
Source Xendan
Post a Comment