ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سوریا ئاشكرایكرد، كه لایه‌نی سوریا هه‌موو ڕێوشوێنه پێویسته‌كانی بۆ وه‌رزی حه‌جكردنی ئه‌مساڵ گرتۆته‌به‌ر، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا لایه‌نی سعودیه له‌كاتی گونجاو‌دا ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشان نه‌داوه، كه ئه‌وه‌ش وایكردووه هاوڵاتیانی سوریا نه‌توانن ئه‌و فه‌ریزه‌یه ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه حكومه‌تی ڕیاز به‌توندی ڕه‌خنه له حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌گرێت له‌و شێوازه‌ی كه بۆ دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته گرتویه‌تیه‌به‌ر.
Source NRT
Post a Comment