سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌دادگای سلێمانییه‌وه به‌رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌تۆمه‌تی كوشتنی (بێ مه‌به‌ست) له‌سه‌ر عیرفان ئه‌حمه‌دی شاعیر ده‌ستگیركراوه، پۆلیس‌و ئاسایش نییه‌و سه‌ر به‌كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلییه كه پاسه‌وانیی هۆتێل سلێمانی پاڵاس ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌تۆمه‌تی لێدانی عیرفان ئه‌حمه‌د ده‌ستگیركراوه به‌مادده‌ی 410 له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانییه‌وه تۆمه‌تباركراوه كه مادده‌كه به (كوشتنی بێ مه‌به‌ست ناسراوه).
رۆژی 31ی ته‌موز له‌به‌رده‌م هۆتێلی سلێمانی پاڵاس، عیرفان ئه‌حمه‌دی شاعیر به‌مه‌ستیی راده‌ستی پۆلیس ده‌كرێت‌و دواتر ده‌گوێزرێته‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی گرتن‌و گواستنه‌وه‌و دواتر ده‌برێته نه‌خۆشخانه‌و پاش پێنج رۆژ گیانی له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ئه‌م رووداوه لیژنه‌یه‌كی بۆ گه‌ڕان به‌دوای راستییه‌كاندا پێكهێنا، له‌كاتی خۆیدا راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ری كه به‌شێك بوو له‌و لیژنه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو كه ناوبراو به‌هۆی لێدانی ده‌ره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
Source NRT
Post a Comment