حكومه‌تی به‌غداد لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌ی 8 ساڵی رابردووی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌گه‌ر بۆشی ده‌ركه‌وێت داهاتی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌رژوه‌ندی حزب و به‌رپرسان به‌كارهاتوه، ئه‌وا له‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی ده‌بڕێت. له‌یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی دوایه‌مین رێككه‌وتنی نه‌وتی نێوان به‌رپرسانی حكومه‌تی ناوه‌ند و حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه دوو لیژنه له‌نێوان هه‌ردولادا بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه پێكده‌هێنرێت، به‌جۆرێك كه‌كاری لیژنه‌ی یه‌كه‌م بریتی ده‌بێت له‌وه‌ی كه به‌غداد له‌رێگه‌ی چاودێری دارایی و وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه به‌دواداچوون ده‌كات بۆ بڕی نه‌وتی خاوی به‌رهه‌مهاتو پاڵیۆراو و هه‌نارده‌كراو له‌هه‌رێمی كوردستان له‌دوای ساڵی 2004 ه‌وه تاكو 2012 ، لێكۆڵینه‌وه له‌و خه‌رجیانه‌ش ده‌كات كه مافی كۆمپانیاكانه و لیژنه‌ی دووه‌میش چاودێری رێكه‌وتنه‌كه ده‌كات. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش به KNNی راگه‌یاند، ئامانجی به‌غداد له‌وكاره به‌دواداچوونه بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه له‌رابردوودا ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كردووه، له‌وانه ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی خاو له‌لایه‌ن هه‌رێم و بردنی داهاته‌كه‌یی و شاردنه‌وه‌ی له حكومه‌تی ناوه‌ندی، ئه‌گه‌ر بۆشی ده‌ركه‌وت ئه‌و نه‌وته‌ی له‌رێگه‌ی بۆری نه‌وتی عێراقه‌وه نه‌یناردووه و بۆ خۆی فرۆشتووه، ئه‌وا به‌هاكه‌ی له‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌بڕێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین به‌ڵگه ئاماده‌كراوه.
Source KNN
Post a Comment