تۆڕی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28 كه‌س به‌گولـله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا كوژراون، كه 17 كه‌سیان له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی له حه‌ما له‌سێداره دراون، له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵیش‌دا ژماره‌ی ئاواره سورییه‌كان له وڵاتانی دراوسێ بۆ 250 هه‌زار كه‌س به‌رزبۆته‌وه.
تا دێت ئاڵۆزیی و پێكادانه‌كان له‌نێوان سوپای سوریای ئازاد‌و سوپاكه‌ی سه‌ر به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د توندتر ده‌بێت و كوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیش له‌ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته روو له‌زیادبوون ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا ژماره‌ی ئاواره سورییه‌كان له وڵاتانی دراوسێ بۆ 250 هه‌زار كه‌س به‌رز بۆته‌وه‌و رۆژانه‌ش ئه‌و ژماره‌یه روو له‌زیادبوون ده‌كات.
سه‌رچاوه: سكای نیوزی عه‌ره‌بیه
Source Xendan
Post a Comment